نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەهاکەی زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 
 
بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٢ دۆلارو ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٥٢ سەنت بوو.
 
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٩ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلارو ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو