نرخى نەوت لە بازارەکانى جیهان

نرخى نەوت لە بازارەکانى جیهان

بەیانی ئەمڕۆ ٣١ی تەمووزی ٢٠٢١ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەهاکەی زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٥ دۆلارو ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٣ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١ ئەندامانی هاوپەیمانی (ئۆپێک پڵەس) رەزامەندییان لەسەر زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەرکرد کە لەسەرەتای مانگی ئابەوە دەیخەنە بازاڕەوە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو