نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 75 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 75 دۆلاری تێپەڕاند

زاری کرمانجی
ئەمڕۆ چوارشەممە : نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (75) دۆلار و (25) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە (73) دۆلار و (17) مامەڵەی پێوەکراوە.

لەدوای ئەوەی ساڵی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە (20) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەو رێوشوێنانەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دووبارە دەستکردنەوە بە پیشەسازی، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتن لە جیهاندا.

زۆرترین بینراو