مویس كین بووە شوێنگرەوەی كریستیانۆ

مویس كین بووە شوێنگرەوەی كریستیانۆ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاند كە بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێك واژۆ كردوە بۆ ئەوەی شوێنی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ بۆ مانچستەر یۆنایتد پڕ بكاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەكە كە لە پێگەی فەرمی یانەی یۆڤانتۆس بڵاوكرایەوە یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستی لەگەڵ مویس كینی هێرشبەری ئێستای ئیڤرتۆن و پێشووی یۆڤانتۆس و پاریس واژۆ كردوە، بەپێی بەیاننامەی یانی یۆڤانتۆس مۆیس كینی تەمەن 21 ساڵ بە شێوەی خواستن بۆ دوو وەرز درێسی یانەی یۆڤانتۆس دەپۆشێت، بۆ ئەمەش یۆڤی بری 7 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ئیڤرتۆن دەدات و گرێبەستەكەش هاوینی 2023 كۆتایی پێ دێت.
جێی ئاماژە پێكردنە، كە یانەی یۆڤانتۆس هەفتەی رابردوو كریستیانۆ رۆنالدۆی بە یانەی مان یۆنایتد فرۆشت، لەبەر ئەم هۆكارەش ناچار بوو كە بەزووترین كات هێرشبەرێكی دیكە بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە.

زۆرترین بینراو