ریال لە گواستنەوەی ئێمباپێ كشایەوەو پەیامی تووندیش بۆ خلێفی هەیە 

ریال لە گواستنەوەی ئێمباپێ كشایەوەو پەیامی تووندیش بۆ خلێفی هەیە 

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەهۆی داوا كردنی نرخێكی زۆر لە لایەن پاریس سانجێرمان بۆ دەستبەردار بوون لە كیلیان مباپێ، ریال مەدرید كشایەوە لە كڕینی هێڕشبەرە فەڕەنسییەكەو دواتر پەیامێكی جیاواز و تووندی بۆ پاریس سانجێرمان نارد.
رامۆن ئەلڤارێز، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، دوایی ئەوەی ریال مەدرید لە كڕینی مباپێ كشایەوە، پەیامێكی بۆ پاریس سانجێرمان ناردووەو تێیدا هاتووە" لە جێگەی ئەوەی ئێمە ئێستا 200 ملیۆن یۆرۆ بە ئێوە بدەین، هاوینی داهاتوو لە پێش چاوی ئێوە، كیلیان مباپێ بەخۆڕایی دەگوازینەوە ریال مەدرید و ئێوەش دەبێت زیانێكی زۆر بكەن".
هەرچەندە ریال مەدرید دوو ئۆفەری پێشكەشی پاریس سانجێرمان كرد و ئامادە بوو، لە پێناو مباپێ 180 ملیۆن یۆرۆ بە یانە فەڕەنسییەكە بدات، بەڵام PSG دوای نرخێكی سەروو 200 ملیۆن یۆرۆ دەكرد، مێرێنگیش بەم نرخە رازی نەبوو و ناچار بە كشانەوە بوو.
بەر لە 12 كاتژمێر لە داخستنی میركاتۆی هاوینە بۆ گواستنەوەی یاریزانان پاریس سان جێرمان سوورە لەسەر ئەوەی مباپی بهێڵێتەوە، یاریزانەكەش لە دوایین قسەكانی ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس سان جێرمانی شۆك كردوە.
لەم بارەیەوە رۆژنامە فەڕەنسییەكان ئاشكرایان كردوە كە مباپی بەر لە رۆیشتنی بۆ كامپی مەشقەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس و دەستەی كارگێڕی یانەكەی راگەیاندوە كە ئەو هەرگیز گرێبەستی تازە ناكاتەوە هەر چەندە گرێبەستەكەشی گرانبەها بێت بۆیە ئەگەر لەم هاوینەدا رێگەی نەدرێت بچێتە ریال مەدرید ئەوا ناچار دەبێت بۆ هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی بڕوات.
لەدرێژەی هەواڵكەدا هاتووە، كە پلانی خلێفی ئەوەیە كە دوای تەواوبوونی میركاتی هاوینە هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ و ئۆفەرێكی گەورە بە مووچەیەكی گەورە پێشكەش بە مباپی بكات تا رازی بكات، بەڵام قسەكانی مباپی ئەوە دەردەخات كە یاریزانەكە سوورە لەسەر ئەوەی هیچ گرێبەستێك لە پاریس تازە نەكاتەوە.

 

زۆرترین بینراو