پاش دەمار بڕین چی بەسەر ددانت دێت

پاش دەمار بڕین چی بەسەر ددانت دێت

د. پەریخان ئەرسەلان

كردەی چارەسەری رەگی ددان كە بە دەماربڕین باوە بریتیە لە لابردن و پاككردنەوەی دەماری هەوكردووی ناوددان بەشێوەیەكی زانستییانە، بێگومان زۆرێك لەچارەخوازان دەپرسن ئایا دەماربڕین دەبێتە هۆی لاوازی و رزینی ددان؟
بەگوێرەی شێوازی چارەسەریەكە و  پابەندبوونی پزیشك بە ڕێنماییە زانستییەكان دەگۆڕێت ، ئەگەر بەشێوەیەكی زانستی ئەنجام بدرێت ئەویش بە بەكارهێنانی چەند ماددەی پاككەرەوەی نێو بۆشایی ددان كە رەگی ددانی لەخۆگرتووە ئەو ددانەی دەماربڕاو كرایە لەتوانایدایە بۆ ماوەی 10- 15ساڵ توانای مانەوەی هەبێت و زۆرینەی كاتەكان دەتوانرێت پاڕێزگاری لێبكرێت بە دروستكردنی كیف بۆ ددانە دەماربڕاوەكە، بەڵام پاك و خاوێن راگرتنی ددانە چارەسەركراوەكە لەلایەن چارەخوازەوە نەهێشتنی كۆبوونەوەی خۆراك لەژێر كیف و ددانە چارەسەركراوەكە هۆكارێكی دیكەن بۆ پارێزگاری كردن لەددانەكە.

زۆرترین بینراو