لە دواساتەكان بەرشە كاڤانی دەوێت

لە دواساتەكان بەرشە كاڤانی دەوێت

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەر لە داخستنی میركاتۆی ئەم هاوینە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ تۆكمە كردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكە گفتوگۆیەكانی لەگەڵ یانەیەكی گەورەی پرێمەربیگ دەستپێكردوە.
بەگوێرەی جیڕارد رۆمیرۆی رۆژنامەنووسی متمانە پێكراو لە ئێستادا بەر لە كەمتر لە 12 كاتژمێر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان یانەی بەرشەلۆنە قۆناغێكی باشی بڕیوە لەگفتوگۆكردن لەگەڵ یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ گواستنەوەی ئیدنسۆن كاڤانی، لەم رووەوە رۆمیرۆ دەڵێت" كاڤانی حەز دەكات درێسی بەرشە بپۆشێت بەلام مان یۆنایتد حەز نادات كاڤانی بڕوات بۆیە كارەكە ئاسان نیە و تا دوایین ساتەكانی میركاتۆ هەموو شتێك دەردەكەوێت.
جێی ئاماژە پێكردنە، بەرشەلۆنە دوای رۆیشتنی مێسی و پێكانی ئەگویرۆ و برایتوایت و ئامادەنەبوونی ئانسۆ فاتی كە لە پێكان گەڕاوەتەوە، پێویستی بە هێرشبەر هەیە و دەیەوێ لەدوایین ساتەكان شتیك بكات و ئەم كێشەیەی چارەسەر بكات.

زۆرترین بینراو