لە بازاڕی سۆران رووداوێكی ئۆتۆمبێل زیانی زۆری ماددی بەدوای خۆی هێنا

لە بازاڕی سۆران رووداوێكی ئۆتۆمبێل زیانی زۆری ماددی بەدوای خۆی هێنا

زاری كرمانجی-سۆران:
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگاداركراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لادان لە شەقام، ئۆتۆمبێلی جۆری "كیا سیڕاتۆ" رەنگی سپی،  لە شەقامی سەرەكی بارزانی شاری سۆران نزیك سەنتەری ئاسیا، لەم رووداوەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەداخەوە زیانی زۆری ماددی هەبووە".
 داوا لە شۆفێران دەكەین پابەندی یاسا و رێنمایەكانی هاتووچۆبن، لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان و هاووڵاتییان.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
22-6-2021

زۆرترین بینراو