بۆ وەڵامی چەند پرسیارێک وەزیری خوێندنی باڵا چووە پەرلەمان 

بۆ وەڵامی چەند پرسیارێک وەزیری خوێندنی باڵا چووە پەرلەمان 

زاری کرمانجی - هەولێر:
د.گەلاوێژ سیان، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردەوخوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی لە  پەرلەمانی کوردستان بۆ زاری کرمانجی گووتی : ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 23/6/2021 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بە ئامادەبوونی د.ئارام محمد وه‌زیری خوێندنی باڵاو یٔه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت،گفتوگۆمان کرد لەسەر ئەم بابەتانە ، پرسی مامۆستایانی کۆلێژی کراوە بۆدانپێنان بە  بروانامەکانیان ،ھەمواری یاسای زانکۆ تایبەتەکان، ئامادەکاری بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی ھەمواری یاساکە.چارەنوسی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکانچارەنوسی وانەبێژانی خوێندنی باڵا
چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست،پەیڕەوی ژمارە ١١ ی ساڵی ٢٠٢١ پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان کە دەرچووە کێ سودی لێ وەردەگرێت، تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەم ماوەی نێوانیان کەمە پێویست بە پێداچوونەوە دەکات، پلانی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن
بڕیارە لە ٢٠٢١/٩/١ بە سیستەمی ئاوێتە دەبێت
میکانیزمی وەرگرتنی دەرچوانی قوناغی ١٢ بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بە چ شێوازێک دەبێت؟ پلانێکی نوێ دەگرێتەبەر بۆ رێگری کردن لە دووبارە نەبوونەوەی ھەڵەو کێشەکانی ساڵانی ڕابردوو .
سەبارەت بە جیاوازی نێوان دەرچووانی خولی یەکەم و خولی دووەمی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ھەمان بڕیاری پار ساڵ دەبێت واتا جیاوازی نابێت لە نێوان خولی یەکەم و دووەم ، وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ پلانی خۆی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان بەر لەمانگی ٣ ی ٢.٢٢ ڕادەگەیەنێت، چارەنووسی پارەی کاندیدانی تواناسازی لە ئایندەیەکی نزیک چارەسەر دەبێت، پابەندی زانکۆکان  بە جێبەجێ کردنی بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندن .
ئایە سیستەمی بۆلۆنا لەچەند زانکۆ و کۆلێژ جێبەجێ کراوە و هەڵسەنگاندنیان چیە بۆی و کێشە و گرفتی بەردەمی چین؟پرسی هه‌ژماركردنی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات، چارەسەری گونجاوی بۆ دۆزرایەوە.
گەلاوێژ عوبێد گووتیشی: باسمان لە ده‌رماڵه‌ی قوتابییان کردو ، نوسراو کراوە و لە کۆبونەوەی داھاتوو ڕونکردنەوەی زیادتر دەبێت، بۆئەمەش چاوەڕێی بودجە دەکەن، پرۆژه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ نموونه‌ كه‌مپی زانكۆی سلاح الدین چه‌ندین بینایه‌ی تر له‌ زانكۆكان ، خوولی پێداگۆجی كه‌ زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ره‌ماوه‌یه‌كی زۆر و استفاده‌یه‌كی كه‌م ، به‌رنامه‌یان بۆ خوێندنی پیشه‌یی، پرسی بە زانکۆ بوونی ئاکرێ و چەند ناوچەیەکی تری پێویست.پرسی ترقین قید کراوەکان و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە سێکتەری پەروەردەو خوێندن.پرسی رێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی و چۆنیەتی جێ بە جێ کردنی لە زانکۆکان.

زۆرترین بینراو