لە رواندز كار لە چەند پڕۆژەیەك دەكرێت 

لە رواندز كار لە چەند پڕۆژەیەك دەكرێت 

زاری كرمانجی – رواندز: بەشێك لە پڕۆژە خزمەتگووزارییەكان لە سنووری شارەوانی رواندز  بەهۆی درووستبوونی قەیرانی دارایی  بەتەواو نەكراوی مابوونەوە، ئێستا كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت ئەو پڕۆژانە تەواو بكرێن و كاركردنیش لە چەند پڕۆژەیەكی تازە دەكرێت.
نەجات مەجید، سەرۆكی شارەوانی رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند" لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر كاركردن لە چەند پرۆژەیەكی خزمەتگووزاری لە سنووری شارەوانی رواندز و لەناو سەنتەری قەزای رواندز كاریان تێدادەكرێت و بەە تەواوبوونیشیان سیماێكی جوانتر بەشار دەخشرێت، پڕۆژەكانیش وەك سەرۆكی شارەوانی ئاماژەیان بۆدەكات بریتین لە : قیڕتاوكردن و چاككردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی  لە هەندێ‌ گەڕەكی رواندز لە وانەش گەڕەكەكانی شەهیدان، بانەزێووك، نەورۆز، بە گووژمەی زیاتر لە  600 ملیۆن دینار لەلایەن كۆمپانیای بێرۆ ئەو پڕۆژە تەواو نەكراوەی ساڵی 2013 تەواوكراوە.
پرۆژەیەكی تر لە گەڕەكی ئازادی كە ئەویش لە ساڵی 2014 كاركردن تێدا وەستابوو دوای ئەوەی بەشێك لەكارەكانی كرابوون دواتر كاركردن تێدا وەستا، ئەم پڕۆژەیەش درووستكردنی شەقامێكی سەرەكییەونزیكەی 270 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە و ئێستا كاری تێدا دەكرێت.
پڕۆژەیەكی تر دراوەتە بەڵێندەرو ئێستا كاری تێدا دەكرێت بریتییە لە كۆنكرێتكردنی بەشێكی زۆری شەقامەكانی گەڕەكانی ناو رواندز، لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەش هەندێ‌  پەیژەو ئاوەڕۆش درووست دەكرێن بۆ ئەو شوێنانەی پێویستن، بۆئەم پڕۆژەیەش 270 ملیۆن دینار تەرخانكراوەو كاركردن تێیدا بەردەوامە.
سەرۆكی شارەوانی رواندز گووتیشی"  بۆ گەڕەكی بانەزێووك كە ئێستا شەقامەكان دانانی رەسیف و راستكردن و تێكەڵە رێژكردنی  شەقامەكان كاری تێدا دەكرێت، بەڵام لەو دەرخستەییەی كە كرابوو قیڕتاوكردنی تێدانەبوو، ئێستا ئێمە داوای قێرتاوكردنیشمانكردووە و بەهەموو جۆرێك هەوڵدەدەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵین بۆئەوەی رەزامەندی بدرێت لەسەر ئەو شەقامەتازانەی گەڕەكی بانەزێووك بۆئەوەی قیرتاوبكرێن، لای خۆمانەوە دەرخستەێكی ترمان كردووە بۆقیڕتاوكردنی شەقامەكانی بانەزێووك كە پێویستی بە 243 ملیۆن دینارە، پارەكەش ئەوەندە زۆرنییە بۆ پڕۆژەیەكی ئاوا گرنگ و لە هەوڵەكانیش بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی رەزامەندی قیڕتاوكردن وەربگرین.
نەجات مەجید، گووتیشی " ئاوەڕۆیەك لە گەڕەكی لاوان نزیك بنكەی پۆلیسی رواندز بەستنەوەی لاوان  بە بانەزێووك بە درێژایی زیاتر لە 80 مەتر درێژبوو كارەكانی تەواوبووە كە بڕی 28 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكرابوو .

زۆرترین بینراو