لە تێنسی ئۆڵمپیاد یەكەمی ریزبەند ماڵئاوایی كرد

لە تێنسی ئۆڵمپیاد یەكەمی ریزبەند ماڵئاوایی كرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ركابەرییەكانی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ بەردەوامی هەیو ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ئاستی كچان, یۆی ئۆهاشی كچە مەلەوانزانی ژاپۆنی لە 400 مەتری تێكەڵاو, بە 4 خولەك و 32 سانیە پلەی یەكەمی دەستەبەر كردو بووە خاوەنی مەدالیای زێڕ, پلەی دووەم و سێیەمی بۆ هەردوو مەلەوانزانی ئەمریكی  ئیما ویانت و هالی فلیكینجز جێهێشت.
لە 4 جارانی 100 مەلەوانی سەربەست ئوستراڵییەكان كە دوو خوشكی تێدا بوو بە بڕینی 3 خولەك و نیو بوونە خاوەنی پلەی یەكەم و كەندا دووەم و ئەمریكاش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لە لایەكی تر لە یاری تێنسی سەرزەوی هەمان ركابەرییەكان ئۆڵمپیاد ئەنەس جابری كچە تێنسزانی توونسی ماڵئاوایی كرد كاتێ لە قۆناغی یەكەم بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام 6-4 و 6-1 دۆڕایە كارلا ناڤارۆ, بەهەمان شێوە پاڵەوانی چەند رۆژی رابردووی پاڵەوانییەتی ویمبڵدۆن و یەكەمی ریزبەندی جیهانی ئەم یارییە ئاشلی پارتی تووشی سەرسوڕمان بوو كە دۆڕایە سارا سۆریسی ئیسپانی و گەڕایەوە وڵاتەكەی خۆی, نەعومی ئۆساكای ژاپۆنی بە بردنەوەی لە چینگ سایسای چینی گەیشتە قۆناغی دووەم.
لە ركابەرییەكانی تێنسی سەرزەوی پیاوانیش ئەندی مۆڕای بەریتانی بەهۆی كێشەی ئازاری جومگەی لای راستی رانی لە كێبڕكیكە كشایەوە كاتێ رووبەڕووی فیلیكس ئۆجێی كەنەدی بووە, ئەمەو دكتۆرەكەی پێی راگەیاند كە ناتوانێ بەردەوا بێ, بۆیە لە یاریگە هاتە دەرەوەو ماڵئاوایی كرد, زڤیریڤی ئەڵمانیش گەیشتە قۆناغی دووەم كە تەنیا 59 خولەكی پێویست بوو بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر 6-1 و 6-3 لە لوین هسۆنی تایلەندی بباتەوە.    

زۆرترین بینراو