چی بکەین ، بۆ ئەوەی چاکترین بین 

نازم شێخانی

ژیانی مرۆڤ پڕیەتی  لە هەورازو نشێو ، سەرەپایی ژیان خۆشی و ناخۆشیە، جا کاتێک تۆی مڕۆڤ هاتویەتە سەر ئەم زەویە  دەبێت لەمانایی بوونی ژیان تێبگەیت ، ئەوکاتەی لەخۆشی دایت ، ڕۆژە ناخۆشەکان لەبیر مەکە ، وە ئەو کاتەشی لەناخۆشی دایت ، ڕۆژە خۆشەکان لەبیر مەکە، کوردەواریش دەڵێت ، لەدوای هەموو  تاریکە شەوێک ڕۆژی لەدوایە ،کەواتە چی بکەین بۆ ئەوەی باشترین بین .
بێگومان مرۆڤی ژیر هەموو کات هەوڵ دەدات چاکترین کار و کردەوە ئەنجام بدات ، وەهەوڵ دەدات سوود لەهەڵەکانی ژیان وەربگرێت و بۆ ئەوەی ناخۆشیەکان بکاتە خۆشی بەجوانترین شێوە گوزەر بکات لەسەر زەوی، ڕۆژنیە ئێمەی ڕۆژ هەڵاتی ئاخ بۆ ڕۆژ ئاوایەکان هەڵنەکێشین و خەون بەژیانی خۆشی ئەوان نەبینین و زۆرجار گوێبیستی ئەم قسەیە دەبین ، خۆ ئێمە هیچ جیاوازیەکمان نیە لەگەڵ ئەوان ، بۆچی ئەوان لەکرۆکی سەرکەوتن دان و ئێمەش لەخوارەوەی خوارەوە ، بەدڵنیایەوە هیچ جیاوازیەکمان نیە ، ئەوەی  جیاواز بێ نەبوونی خۆشەویستیە لەکاری ڕۆژانەماندا ، یانیش هەوڵمانەداوە چاکترین کار بکەین ، سەرنج بدەین لە چیرۆکە ، مڕۆڤێک لەکارگەیەکی دارتاشی کار دەکات ، تەمەنی بەرەو پیری دەڕوات و کاتی خانەنشین بوونی دێت ، خاوەن کارگە پێی دەڵێت زەویەک هەیە بڕۆ خانوەکم بۆ درووست بکە  بەتەواوی پێداویستیەکان  ، کابرا دەچێت خانوەکی سادەی بۆ درووست دەکات ، دەگەڕێتەوە لای خاوەن کارگە و پێی دەڵێت خانوەکە ئامادەیە و ئەویش مەراسیمێک ڕێک دەخات و سەرجەم کارمەندانی کارگەکە بانگێشت دەکات و خانوەکە بە پیاوە بەساڵاچوەکە دەدات ، ئینجا پیاوەکە ئاخ هەڵدەکێشێت و خۆزگە دەخوازێت کە چاکترین خانوی درووست نەکردوە ئەم هەموو پارەیەی  لە ژێر دەست بوو ، پێویستە ئێمەی مرۆڤەکان وا هەست بکەین کردەوەکانمان بۆ خۆمانە، ئەگەر پیاوەکە چاکترین خانووی درووست بکردابوایە ، ئەوا ئاخ و خۆزگەی هەڵنەدەکێشا ، ئەگەبەوردی سەیری ژیانی ڕۆژئاوایەکان بکەین بەردەوام لەهەوڵی ئەنجامدانی چاکترین کار بوینە و بەردەوام هەوڵیان داوە کارەکانیان پێش بخەن و خیانەت و کەمتەرخەمی لەکارەکانیان نەکەن ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەهەوڵی بەرەو پێش چونی کارەکانیان دابوینە و بۆیە گەیشتونەتە لوتکەی ژیان و لە هەموو بوارەکانی ژیان لە پێشەوەن.
لەوانەیە زۆرێک بپرسێت یان بڵێت ،ڕۆژ ئاوایەکان حکومەت پاڵپشتیانەو، تاکیش لە هەوڵی بەدەست هێنانی خۆشگوزەرانیە ، ئەگەر ئێمە بۆ ڕابردوو بگەڕێینەوە بەهەمان قۆناغی ڕۆژ ئاوایەکان لە ژیاندا گوزەرمان کردووە ، بۆ نمونە ئەڵمانیا روو بەڕووی خوێناویترین جەنگ بۆتەوە و ماڵوێرانترین ووڵات بووە کاتێک نازیەکان ڕووخان ، بەڵام بەهیمەتی بەرزیان و بە ئەنجامدانی چاکترین کاریان ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشکەوتنیان بەدەست هێنا ، ئێمەش قۆناغی دوای ڕاپەڕینمان بەڕێ کرد ، بەهیمەتی بەرزی تاکی کورد و  حکومەتی هەرێم توانرا خۆشگوزەرانی بەدی بهێندرێت و هەرێمی کوردستان ئاوەدان بکرێتەوە ، بەڵام تاکە مەترسی ئەوەیە کە ئێستا هەستی پێ دەکرێ نەبوونی ڕۆشەنبیری تاکە لە کۆمەڵگایی کوردەواری و تەنیا هەوڵی ئەوەدەدات کارەکانی بەسادەیی ڕاهی بکات ، بەڵکو هەوڵی ئەوە نادات چاکترین کار ئەنجام بدات ، ئەگەر ئەندازیارێک واهەست نەکات ئەم شەقامە بۆ خۆیەتی ناتوانێت جوانترین شەقام درووست بکات ، ئەگەر پزیشکێک نەتوانی چاکترین کار بەرامبەر نەخۆش ئەنجامبدات ، نابێتە پزیشکێکی بەناو بانگ ، بۆیە لەسەرهەموو  تاکێکمان پێویستە ئەم خاکەمان خۆش بوێت و پارێزگاری لەژینگە و کلتورەکەی بکەین ، بۆئەوەی هەم لەژیاندا دڵخۆش بین و هەمیش لەریزی کۆمەڵگاپێشکەوتوەکان دابین، مرۆڤێک ماسکێکی فڕێ دا لێم پرسی بۆچی فڕێت دا ، گوتی لەبەر ئەوەی بێزار بویمە لەم کۆڕۆنایە، هەستی بەوە نەکرد کارێکی خراپی ئەنجام داوە ،بۆیە ئەم کاتە پێش دەکەوین کاتێک هەست بە هەڵەی خۆمان بکەین ، پێشکەوتنی ووڵات و کۆمەڵگا  لە چارەسەر کردنی هەڵەکان دایە

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو