بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك لە رواندز دانرا

بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك لە رواندز دانرا

زارى كرمانجى-رواندز:
بە گوژمەی 500 ملیۆن دینار لە بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری قەزای رواندز جێبەجێ‌ دەكرێن.
 نەجات مەجید، سەرۆكی شارەوانی رواندز بەزاری كرمانجی گووت "لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانماندا ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری بە بەشداری هەڤاڵ عەبدلواحید بەرپرسی لقی 10 و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دەڤەرەكە بەردی بناغەی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری قەزای رواندز دانرا.
ئاشكراشی كرد "پڕۆژەكان بریتین لە كۆنكرێت كردن و دروستكردنی ئاواڕۆ و پەیژەو چەند خزمەتگوزاری دیكە لە ژمارەیەك لە گەڕەكەكانی رواندز.