مانەوەی پارتی وەك پێشەنگ

ڕاژان عەبدولڕەحمان ستوونی

ئەگەر بێتو لە پڕۆسەی دەنگدانی ئەمجارەدا بە تایبەت بۆ ئەنجوومەنی یاسادانانی عێراق وورد ببینەوە، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە گەلی كوردستان لە ڕووی هۆشیاری سیاسییەوە لە ئاستێكدایە ئێستا دەتوانێت باش و خراپ لە یەكدی جیا بكاتەوە، و دەنگ بە كاندیدانی حزبێكی سیاسی بدات كە لێی دڵنیایە و متمانەی تەواوی پێ هەیە؛ دەزانێت شكۆ كەڕامەت و ناسنامە نەتەوەییەكەی دەپارێزێت و بەرگریش لێ دەكات ئەو حزبەش پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكەكەی هێژا بارزانیە.
هاونیشتمانیانی كوردستان لە ڕێگەی پڕۆسەیەكی دیموكراسی و شارستانی مافی ڕەوای خۆیان بەكارهێنا و بڕیاری لە سەر ئایندە و چارەنوسی خۆی داو پارتی و بارزانیان بە پێشەنگ هێشتەوە لە نێو گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا؛ 
چونكە پارتی و بارزانی مێژوو شاهیدە كە هەموو تەمەنی خۆیان لە پێناو گەل و ووڵاتدا تەرخانكردووە هەتاكۆ ئەمڕۆ. گۆشاری هیچ لایەنێكی نێوخۆیی و عێراقی و هەرێمی و نێودەوڵەتی كاری تێنەكردووە، بەڵكو هەموو كات لە گەڵ ئێش و ئازارو مەینەتی گەلەكەی دا بووە و، گەلیش هیچكات نەك هەر پشتیان لە پارتی  بارزانی نەكردووە بەڵكو هەمیشە پاداشتیان كردوتەوە بە دەنگەكانی خۆیان.
كاتێك ناوی پارتی و بارزانی دێت لە هەر شوێنێك واتە ناوی كوردایەتی، شۆڕش، ڕاپەڕینەكان، دڵسۆزی و قوربانیدان، سازش نەكردن و هتد...، چونكە تاكە لایەنە كە ڕوبەڕوی هەموو هەڕەشە و تەحەدییەكان بۆتەوە و بەرگریان لە مانەوەی كوردو خاكی پیرۆزی كوردستانیان كردووە.
پارتی و بارزانی خاوەنی شۆڕشی ئەیلول و گوڵانی نیشتیمانیخوازن و دەیان شۆڕش و ڕاپەڕینی تر.. بۆ ئەوەی 
ئیڕادەی كورد وخاك و ناسنامەكەی نەكەوێتە ژێر دەستی داگیركارە ڕەگەز پەرستەكانی ناوچەكە و تەحددای هەموو ناحەزانی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستانیان كردووە.
دروستبوونی ئەمڕۆ بەرهەمی دوێنێی خەبات و تێكۆشانی پارتی و بارزانیە بە پلەی یەكەم. هەروەها پارتی و بارزانی خاوەنی سەرخستنی شۆڕشێكی گەورەی دیموكراسی و مەدەنیە، كە ئەویش شۆڕشی ریفراندۆمی ساڵی 2017ی زایینیە. ئیڕادەی گەلی كوردستانی لە سەروی هەموو شتێكێ ترەوە دانا و تەحەددای گشت ناحەزانی كورد و كوردستانیان كرد لە سەرئاستی ناوخۆیی و دەرەكی دا.
شایانی باسیشە لە كوێدا پارتی و بارزانی لە هەرەمی دەستەڵاتدا بن لە وێدا ئازادی،‌ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی، خزمەتگوزاری و پێشكەوتن و گەشەسەندن هەیە لە هەموو ڕویێكەوە.
بۆیە دەنگدەران لە هەموو پڕۆسە دیموكراسیەكاندا خۆیان لە پارتی و بارزانی جیا نەكردۆتەەو و جیا ناكەنەوە و دەنگی خۆیان بە متمانەیەكی تەواوەوە بە كاندیدانی دەدەن.
لە ئەنجامی ئەوەی كە لە سەرەوە باسمان كرد ئەوەمان دەست دەكەوێت: كە پارتی و بارزانی جێگەی بڕواو متمانەی زۆرینەی هەرە زۆری ڕۆڵەكانی گەلەكەمانن، و پارتی و بارزانی بە مەرجەعی سەرەكی خۆیان دەزانن وە وەك دەستێكی ئەمین چارەنووسی خۆیان پێی دەسپێرن.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو