بۆچی پێویستە پارتی لەبەغدا بەھێزبێت

وەیسی سەعید وەیسی
پرۆسەی ئەمجارەی  هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران  جیاوازە لەگەل پرۆسەكانی رابردوو چونكە یەكەم جارە بەم شێوازەیە هەلبژاردن ئەنجام دەدرێت،
بەمەش هاوكێشە سیاسییەكانی عیراق گۆرانكاریان بەسەردادێت
ئەمەش وا دەكات هەموو لایەكمان بەوپەری هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیەوە لەپێناو بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان بچینە سەر سندووقەكانی دەنگدان، تاهەم سەنگی كورد لەبەغدا بەهێز بكەینەوە هەمیش  بە دیدێكی نەتەوەیانە دوور لە ململانێ سیاسی سەیری گرنگی پرۆسەكە بكەین  و نا كۆكیەكان بەلاوە بندرێت و هەوڵی بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر بۆ كوردستان بدرێت، بۆ ئەوەی سەنگی كورد لە بەغدا بەهێز تربێت. 
بەبێ دوودلی دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەین چونكە بۆئێستاو ئاییندەی كوردستان پێویستیمان بەبوونی پارتی هەیە، چونكە حزبی داینەمۆی خەبات وتێكۆشانە خاوەن پرۆژە وپلانی شایستەیە بۆ داكۆكی كردن و پاراستنی دەستكەوتەكانی رابردوو و زامنكردنی ئایندەیەێكی پرشنگدار بۆ خەڵكی كوردستان، وە هیچ كات سازشی لەسەر بستەخاكێكی كوردستان نەكردووە و ناكات كە وێرای ئەوەی سەنگی كورد لە بەغدا وابەستەی پارتی یە كە چەندی دەنگ و سەنگی پارتی بەهێز بێت ئەوا دەتواندرێت زیاتر داكۆكی لە تەواوی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان بكات لە رابردووشدا نوێنەرانی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەلماندیان كە داكۆكیكارێكی راستەقینەی مافەكانی خەلكی كوردستانن.
زۆر كەس وابیردەكاتەوە كە ئەگەر نەچم دەنگیش بدەم، ئەوا پارتی هەر دەردەچێت، ئەوە پێویستی بەهەڵوەستە هەیە ووردتر لێ بكۆڵێتەوە چونكە گەر ساڵانێكە ڕەنجت بۆ پارتی داوە، ئەمرۆش پێویست دەكات بچیەوەسەرسندوقی دەنگدان وبەدەنگی خۆت سەروەرێكی تر بۆ پارتی تۆماربكەی، لەپێناو بەدەستهێنانی كورسیی زیاتر، تا هەمیشە پارتی بەحزبی ژمارەیەك بمێنێتەوە، لەپێناو پاراستن و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیییەكان، چونكە چەند پارتی بەھێزبێت كوردستان بەھێزتردەبێت

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو