ئەو هەڵانە لە ئاست منداڵەكانتان نەكەن

ئەو هەڵانە لە ئاست منداڵەكانتان نەكەن

ئا/ شەهلا رەشید

شكاندنەوەی منداڵا لەناو دوست و هاوڕێیاندا یەكێكە لەو هەڵانەی كە زۆرێك لە دایكان و باوكان بەرامبەر منداڵەكانیان ئەنجامی دەدەن، زۆرجار منداڵەكانیان لەناو هاوڕێ یا خزم و كەس دەشكێننەوە بە قسەی ناخۆش كە كاریگەری لەسەر هەست و دەروونی منداڵا دروست دەكات تایبەت لە داهاتوودا دەبێتە كێشە بۆ خۆی و خێزانەكەی، ئەم كارەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە كە ئەم جۆرە رەفتارانە لە ناو هەندێك لە دایكان و باوكاندا هەیە لەوانە.
- هەست نەكردن بە بەرپرسیارەتی.
- ئاشنا نەبوون بە شێوازە راست و دروستەكانی پەروەردە، فێركردن، تێگەیاندن و پێگەیاندن.
- نەبوونی ئارامی و پشوو.
- هەبوونی هەستی خۆبەكم زانین.
- دروستبوونی رق و قینە لە ناخیاندا.
- پەنابردن بۆ توندوتیژی.
- خۆدەرخستن و خۆسەپاندن و تاكڕەوی.
- زاڵبوونی حەزی تۆڵەسەندنەوە لە ناخیاندا.
- خۆگەورەبینی و چاولێكەری.
- بە چاوێكی كم سەیركردنی منداڵا.
شكاندن و تەریقكردنەوەی منداڵا لە بەر چاوی  خەڵك تایبەت لەناو دوست و هاوڕێیانیدا زیانێكی زۆری دەروونی، رۆحی، كەسایەتی و زانستی بە منداڵا دەگەیەنێت، گرنگترینیان ئەمانەن.
- منداڵا هەست بە خۆبەكەمزانین دەكات.
- بڕوا و متمانەی بەخۆ نامێنێت و ناتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت.
- كەسێكی گۆشەگیر و دوورەپەرێزی لێدەردەچێت.
- هەست بە لاوازی دەكات.
- دووچاری دڵتەنگی و نیگەرانی و دڵەڕاوكێ دەبێت.
- ناتوانێت بە بوێرانە بەرگری لە مافەكانی خۆی بكات.
- توانای هزری و زانستی وەك پێویست گەشە ناكەن.
- لە هاوڕێیانی دوا دەكەوێت.
- ناتوانێت خەون و ئامانجەكانی خۆی دەستەبەر بكات.
- رق و قینە لەناو دڵا و دەروونیدا پەنگ دەخواتەوە و بەردەوام دەیەوێت تۆڵە بسێنێتەوە.
- لە ژیاندا سەركەوتوو نابێت.

 

زۆرترین بینراو